13 رۆژ ماوە بۆ پێشكەشكردن


پێشكەشكاران تكایە مەرج و رێنماییەكان بەوردی بخوێننەوە و ئینجا پرۆسەی پێشكەشكردن ئەنجام بدەن.

  1. خوێندن بەشێوازی پاڕالیل دەبێـت!
  2. ماوەی پێشكەش كردن لە بەرواری 10/08/2022 تاوەكو 30/08/2022 بەردەوام دەبێـت.
  3. دەرچووانى بەشە ئەندازیاریەکان نابێت کۆنمرەیان لە ( 70% ) کەمتر بێت .
  4. دەرچووانى بەشە پزیشکیەکان نابێت کۆنمرەیان لە ( 65% ) کەمتر بێت
  5. دەرچووانى بەشە کارگێریەکان نابێت کۆنمرەیان لە ( 60% ) کەمتر بێت .
  6. تەمەنى پێشکەشکار لە 01/01/1982 بەرەوەخواربێت واتە لە ( 40 ) ساڵ زیاتر نەبێت .
  7. دۆكیومێنتی ئەپلۆد كراو بەفۆڕماتی وێنە Image دەبێـت وە نابێت قەبارەی لە 450 كیلۆبایت زیاتربێت بۆ هەر بەڵگەنامەیەك!!!
  8. پێشکەشکار دەبێت تەنها فۆنتى ( یونیکۆد ) بەکاربێنێت بۆ پڕکردنەوەى فؤڕمەکە .
  9. پێشكەشكار بۆ وەرگرتنی پشتگیری دەرچوون و بەڵێنامە پێویستە سەردانی پەیمانگە بكات.
  10. پێشکەشکارانى دەرچووانى پەیمانگەکانى سەر بە زانکۆکەمان دەتوانن بە شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕم پێشکەش بە هەردوو ( زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک ) بکەن دەبێت سەردانى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر /بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى بکەن بۆ پێدانى زانیارى زیاتر بە پێشکەشکاران.
  11. هەر داواكارێك پابەندی رێنماییەكان نەبێـت ناوی ناچێـتە سیستەمەوە!
  12. بۆ هەر تێبینی و پرسیارێك پەیوەندی بكەن بە بەرێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانكۆ لەرێگای ئیمێڵی : [email protected]

فێركاری چۆنیەتی پێشكەش كردن


Designed By Zardasht SHWANY Email:[email protected], Supervised By Farhad Othman Email: [email protected]